×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

مەزڵووم عەبدی: هەنگاوی یەکەمی پێڤاژۆی دایەلۆگی کوردی-کوردی سەرکەوتوو بوو

2020-05-30
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە
فۆتۆ: AFP
ئێستا - Twitter
ئێستا
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵووم عەبدی، ئەمشەو هەینی، ڕایگەیاند کە هەنگاوی یەکەمی پێڤاژۆی دایەلۆگی کوردی-کوردی سەرکەوتوو بووە و دەربازی ئاستی دووەمی دایەلۆگەکە بوونە.

مەزڵووم عەبدی لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، "هەنگاوی یەکەمی پێڤاژۆی دایەلۆگی کوردی-کوردی سەرکەوتووە بوو، ئێمە دەربازی ئاستی دووەم بووین".

لەبارەی دایەلۆگ و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە، فەرماندەی گشتیی هەسەدە نووسیویەتی، "هیوای ئێمە لە هەردوو لایەنی سیاسی ئەوەیە کە بەرژەوەندی، پاشەڕۆژ و ئومێدەکانی گەل بە ئامانجی سەرەکی بگرین".

مەزڵووم عەبدی جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "ئێمە پێکەوە بە یەکگرتوویی سەردەکەوین و مێژوو دەنووسینەوە".


ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، یەکشەممە 17ی ئایار، هەواڵێکی بڵاوکردبووەوە و تیایدا ئاشکرایکردبوو کە هێزە کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا [ڕۆژاوای کوردستان] بە پشتگیریی ئەمریکا و فەڕەنسا، بەپێی پێنج بنەما گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ڕوانگەیەکی سیاسیی هاوبەش، یەکێک لە بنەماکانیش بریتییە لەوەی کورد نەتەوەیەکە خاوەنی یەکەیەکی جوگرافی و سیاسی و تەواوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نەتەوەییەکانی.

ڕۆژی دووشەممە، 19ی ئایار، هێز و حزبە سیاسییەکانی ناو سنووری ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردبووەوە و ڕایانگەیاندبوو کە بە ئامانجی یەکخستنی ڕیزی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان، لەژێر ناوی 'حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی' یەکیانگرتووە، بە شێوەیەک لەمەودوا لەژێر ئەو ناوە چالاکی و کارەکانیان بەڕێوەدەبەن.



‌ئێستا