×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ترەمپ کۆتایی بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی هێنا

2020-05-29
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: REUTERS
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی، بڕیاریدا کۆتایی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بهێنێت.

ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بوو کە ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس"ی ئەمریکی گواستییەوە.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی کە ئەمریکا بڕیاریداوە کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بهێنێت، لەبەرئەوەی ڕێکخراوەکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نەبووەتەوە.

هەر لە میانی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا لەسەر لەناوبردنی مافی خۆبەڕێوەبەریی هۆنگ کۆنگ لەلایەن چین-ەوە سزای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەدات.



‌ئێستا