×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی عێراق: 416 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

2020-05-29
کارمەندێکی تەندروستی بە جلوبەرگی خۆپارێزیی تایبەت بە کۆرۆنا، بەغداد
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - عێراق
ئێستا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمشەو چوارشەممە، ئاماری تووشبووان، چاکەوەبووان و مردووانی 24 کاتژمێری ڕابردووی پەتای کۆڤید-19ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لەو ماوەیەدا 416 حاڵەتی نوێی تووشبوون، 73 حاڵەتی چاکبوونەوە و 6 حاڵەتی مردن تۆمارکراون.

ئەمەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا لە عێراق.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، پێنج هەزار و 246 پشکنین ئەنجام دراون، بەمەش کۆی پشکنینەکان لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتە 216 هەزار و 731 پشکنین.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، زۆرترینی تووشبووان لە بەغدادی پایتەختن کە ژمارەیان 256 کەسە.

کۆی گشتیی تووشبووان لە عێراق، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، 5873 حاڵەتە، لەو ژمارەیەش 3044 حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و 185 کەسیشیان مردوون، هەروەها 45 حاڵەتیشیان لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان.



‌ئێستا