×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەمریکا جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە دابینکرد

2020-05-29
نوێنەری ئەمریکا و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کورستان
فۆتۆ: پەیخی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئێستا - هەولێر
ئێستا
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردووە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاندووە، "بە بەکارهێنانی فەندی دژە-داعش بۆ ڕاهێنان و دابینکردنی کەلوپەل، جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی ڕادەستی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید شێرزاد عەبدوڵڵا، کران".

لەبارەی قەبارەی دابینکارییەکەوە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاشکرایکردووە، "بیستوسێ سندووق جلوبەرگی سەربازی و تێل دڕک گوازرانەوە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە. جلوبەرگەکان پۆستاڵ و گۆرەوی و پانتۆڵ و چاکەت و دەستکێشی قەبارە جیاوازیان لەخۆدەگرت".


 .



‌ئێستا