×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی ئافرەتێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

2020-05-29
کارمەندێکی پۆلیس
فۆتۆ: AA
ئێستا - ڕاپەڕین
ئێستا
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان تەرمی ئافرەتێکی خەڵکی قەڵادزێی دۆزیوەتەوە و پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیسی ژاراوە، تەرمەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکەی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، "پاش ئەوەی 27ی ئەم مانگە ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی (ئـ . م . ر) لەدایکبووی ساڵی 1943، دانیشتووی قەڵادزێ، گەڕەکی ڕاپەڕین لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن".

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکراشیکردووە، "دواتر هێزەکانمان بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن، بەڵام دوای دوو ڕۆژ گەڕان بە دوایدا، دوانیوڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک تەرمەکەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دۆزرایەوە و دواتر هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ژاراوە ئاگادار کرانەوە و تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

لەبارەی هۆکاری مردنی ژنەکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، "بەپێی زانیارییە سەرەتایەکان ئەو ژنە کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچووک و خنکاوە".

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای توێکاری بۆ لاشەی ژنەکە، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.



‌ئێستا