×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نەخۆشخانەی شۆڕش: بەبێ دەمامک ڕێگە بە چوونەژوورەوەی ھیچ کەسێک نادرێت

2020-05-29
نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕشی فێرکاری
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش، دکتۆر چالاک قەشانی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە بەبێ بەکارهێنانی دەمامک ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هیچ کەسێک بۆ ناو نەخۆشخانەکە نادرێت.

لە ئاگادارینامەیەکدا، کە کۆپییەکەی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش، دکتۆر چالاک قەشانی ڕایگەیاندووە کە "سەردانیکردن بۆ لای نەخۆش ڕێگەی پێ نادرێت".

هەر لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە، "هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ بەشەکانی نەخۆشخانەی شۆڕش، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر یاخود پشکنین، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکان بن و دەمامک بەکاربێنن، بەبێ بەکارهێنانی دەمامک ڕێگە بە چوونەژوورەوەی ھیچ کەسێک نادرێت".



‌ئێستا