×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئابووریی ڕووسیا لە مانگی نیساندا بەڕێژەی سەدا 12 پووکاوەتەوە

2020-05-29
هاووڵاتییەکی ڕووسی شتومەکی ماڵەوەی کڕیوە و دەگەڕێتەوە،
فۆتۆ: Simon Papagiorcopulo
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئابووریی وڵاتەکە لە ماوەی مانگی نیسان و بەهۆی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆڤید-19، بە ڕێژەی سەدا 12 پووکاوەتەوە.

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا، ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی "شێوەی چالاکییە بازرگانییەکان" بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ئابووریی ڕووسیا بە ڕێژەی 1.9 پووکاوەتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە تەنها لە مانگی نیساندا بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیراونەتەبەر، گەیشتووەتە سەدا 12.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە قەبارەی ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانەی بەپارە دابیندەکرێن سەدا 37.9 کەمبوونەتەوە.

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا، پێشبینی دەکات هەتا کۆتایی ئەمساڵ پووکانەوەی ئابووری بگاتە ڕێژەی سەدا پێنج و لە ساڵی ئایندەشدا ڕێژەی گەشەکردنی ئابووری بگاتە سەدا 2.8.



‌ئێستا