×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هاتوچۆی سلێمانی ئەو مامەڵانەی بڵاوکردەوە کە لەم هەفتەیەدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکرێت

2020-05-10
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی
فۆتۆ: Google
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو ڕێکارانەی بڵاوکردەوە کە بۆ دەستپێکردنەوەی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و شۆفێران لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەگیرێتەبەر و ڕاشیگەیاند، "گواستنەوەی ئۆتۆمبێل، نویکردنەوەی ساڵانە و ژمارەیەک مامەڵەی دیکە لەم هەفتەیەدا دەکرێت".

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، " سبەینێ دوو شەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان دەست پێدەکات و شۆفێران و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانمان بکەن".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەو مامەڵانەی دیاریکردووە کە لەم هەفتەیەدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕاییدەکرێت و دەڵێت، " مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار، گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل)، نوێکردنەوەی ساڵانە، نوێکردنەوەی مۆڵەت، دەکرێت".
 
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی دەکات کە سبەینێ دوو شەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان دەست پێدەکات و دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانمان بکەن.
ئەو مامەڵانەی کە لەم هەفتەیەدا ئەنجام ئەدرێن بریتین لە:
۱ـ مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار
۲ـ گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل)
۳ـ نوێکردنەوەی ساڵانە
٤ـ نوێکردنەوەی مۆڵەت

لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان پێویستە ڕێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت و کۆبوونەوەی زۆر دروست نەبێت و هەر هاوڵاتییەک لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن وەک بەکارهێنانی ( دەستکێش و دەمامک).
ئەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن پێویستە پابەندبن بە سیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی و لەسەر کورسییەکان دابنیشن تا کاتی هاتنی سەرەی خۆیان بەمەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی
لەبەردەم پەنجەرەکاندا. 



‌ئێستا