×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزیری بەرگریی ئێران: تاران ئامادەیە تانك و موشەك بفرۆشێت

2020-10-18
چەكی قورسی ئێران
فۆتۆ: google
ئێستا - خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
ئێستا
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، بارودۆخەكە لە بەردەم ئێران دا گونجاوە بۆ ئەوەی كڕین و فرۆشتنی چەك لەگەڵ وڵاتاندا بكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنییدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم بڵاوكرایەوە، حاتەمی ئاشكرایكرد كە چەندین وڵات ماوەی ساڵێكە لەگەڵ ئێران دا لە پەیوەندی و وتووێژدان بۆ ئەو مەبەستە، ئاسۆی بەردەم ئێران لە بواری كڕین و فرۆشتنی چەكدا فراوانە.

وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی، "ئێران ئامادەیە هەموو جۆرە چەكێكی زەمینی وەك تانك و موشەك و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی سەرباز بفرۆشێت، ئامادەییشی هەیە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتاندا بكات بە مەبەستی چاككردنەوەی فڕۆكەی سەربازی و شارستانی بۆیان."

بە گوێرەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، تاران ناتوانێت كڕین و فرۆشتنی چەكی قورس بكات.



‌ئێستا