×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

داعش داوا لە لایەنگرانی دەكات هێرشبكەنە سەر سعودیە

2020-10-18
ژمارەیەك چەكداری داعش
فۆتۆ: google
ئێستا - هەرێمی كوردستان
ئێستا
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، داوا لە لایەنگرانی دەكات هێرشبكەنە سەر بیانییەكان لە سعودیە و ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، وتەبێژی داعش لە تۆمارێكی دەنگییدا ڕایگەیاندووە، "دەبێت سعودیە بە ئامانج بگیرێت، چونكە پشتیوانی لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل دەكات."

ڕۆژی 15ی ئەیلولی ڕابردوو، بەحرەین و ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل دا رێککەوتنیان ئیمزاكرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كە لە كۆشكی سپی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی دوو ڕێككەوتننامەكەی كرد، ڕایگەیاند، "بەمنزیكانە سعودیەش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكدەكەوێت."



‌ئێستا