×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نزیکەی هەزار مەڕ لە فڕۆکەخانەی 'ئیمام خومەینی' بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانەوە

2020-10-18
ئەو مەڕانەی کە لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە
فۆتۆ: همشهری
ئێستا - جیهان
ئێستا
کۆمپانیای هومای ئێرانی بۆ گەشتی ئاسمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە توشی یەکێک لە فڕۆکەکانی بووە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران نیشتووەتەوە و نزیکەی هەزار سەر مەڕ لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکردووە، "مەڕەکان لە تورکیاوە بارکراون و بڕیاربووە ببرێنە یەکێک لە وڵاتە دراوسێکان، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە مەکینەکانی فڕۆکەکە بە ناچاری گەشتەکە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کۆتایی هاتووە".

فڕۆکەکە لە جۆری فڕۆکەی باربەری گواستنەوەی گیانداران بووە و لە جۆری 747 ە، بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای هوما سێ ڕۆژ زیاتر کاری چاککردنەوەی پێویستە.

View this post on Instagram

هواپیمای گوسفندهایی که از ترکیه عازم یکی از کشورهای حوزه خلیج فارس بودند، در فرودگاه امام خمینی تهران فرود اضطراری کرد و گوسفندها سه روز در محوطه این فرودگاه نگهداری شدند تا هواپیمایشان تعمیر شود و به سفر خود ادامه دهند. این ویدیو چند روز پیش در شبکه‌های اجتماعی با این توضیح منتشر شد که “دو هزار گوسفند در محوطه خاکی فرودگاه امام خمینی رها شدند.” شرکت هواپیمایی هما درباره این موضوع توضیح داده و اعلام کرده هواپیمای باری ۷۴۷ این شرکت حامل دام زنده از ترکیه عازم یکی از کشورهای خلیج فارس بود که به دلیل نقص فنی در موتور مجبور به فرود اضطراری شده است.

A post shared by BBC NEWS فارسی (@bbcpersian) on



‌ئێستا