×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

یۆنان بڕیارێكی خێرا بۆ ڕێگری لە پەڕینەوەی پەنابەران دەردەكات

2020-10-18
پەرژینە سنوورییەكانی زیاددەكات
فۆتۆ: Getty
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
لەگەڵ زیادبوونی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە لە زیاتر لە دۆسیەیەكدا، یۆنان كار بۆ فراوانكردنی پەرژینە سنوورییەكانی دەكات بە درێژایی ڕوباری ئیڤرۆس كە بە توركی بە (میریك) ناسراوە و دەكەوێتە سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی یۆنان بڕیارە درێژی پەرژینەكە بگاتە 27 كیلۆمەتر و تێچووی پڕۆژەكەش 62.9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، كە جگە لە پەرژینەكە ژمارەیەك خاڵی چاودێریی سوپای یۆنان-یش لەخۆدەگرێت.

كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆكوەزیرانی یۆنان لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەیەوە پاش بەسەركردنەوەی پڕۆژەكە ڕایگەیاند، بڕیارەكەیان گرنگە تا "هاوڵاتییانی یۆنان هەست بە سەقامگیری بكەن".

پێشتر چەندین جار ئەنقەرە هەڕەشەی كردنەوەی دەوازە سنوورییەكانی بەڕووی هەزاران پەنابەردا كرد تا لە وڵاتەكەیەوە بەرەو ئەوروپا و لەڕێی یۆنانەوە بپەڕنەوە.

لە باكوری ڕوبارە سنوورییەكەوە و لە دەروازەی كاستانیس-كابیكۆل لەئێستادا پەرژینێكی 11 كیلۆمەتری هەیە، لەئێستاشدا ئەسینا كار لەسەر دروستكردنی سێ پەرژینی نوێ دەكات بە سێ بەش بەدرێژایی ڕێڕەوی باشوری ڕوبارەكە.



‌ئێستا