×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

زیاتر لە 10ملیار دینار لە ڕێگاوبانەکانی کۆیەدا خەرجدەکرێت

2020-10-18
ئەمڕۆ بەشێک لە پڕۆژەکان دەستیان پێکردووە
فۆتۆ: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "زیاتر لە 10ملیار دینار لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکانی قەزای کۆیە و دەوروبەریدا خەرجدەکرێت".

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، "تەرخانکردنی پارەکە کۆمەڵێک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە 13 پێگەو شوێن کە قیرتاو و تێکەڵەرێژکردن دەکرێن و بڕی زیاتر لە 10ملیار دیناری لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ خەرجدەکرێت، بەمەبەستی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی سنورەکە".


بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم پڕۆژەکە ئەم بڕگانە لەخۆ دەگرێت

-چاککردنەوەی رێگای تەق تەق

-چاککردنەوەی رێگای لۆفەکانی کەلکەسماق

-چاککردنەوەی رێگای سێگردکان

-قیرتاوکردنی رێگای گوندی قۆریتان

-قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد و تێکەڵەرێژکردنی چەند رێگایەک و کۆمەڵێک پڕۆژەی تر

-رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکان نزیکەی ٥٠٪‏و پێش وەرزی سەختی زستان تەواودەکرێن




‌ئێستا