×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وردەکاریی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

2020-10-18
مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید
فۆتۆ: google
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لەبەردەم بنکەی پۆلیس ئامادەبوو و لە ئێستادا بەندکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، "لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی کە گوایە پێشتر ناوی پەیمانگاکەی زڕاندووە لەبەردەم بنکەی پۆلیسی بەختیاری ئامادەبووە و لە ئێستادا بە مادەی 433 بەندکراوە".

هەڵۆ حەمە ڕەشید، کە بە مامۆستا هەڵۆ ناسراوە لە وتارێکیدا لەسەر پەیمانگای هونەرەجوانەکان ناوی پەیمانگاکەی بە شوێنکی خراپ ناوهێناوە و پاش ئەوە پەیمانگا داوایەکی لەسەر تۆمارکردووە و داواکاری گشتیش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە".

ئەو وتارەی کە پەیمانگای هونەرەجوانەکان سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە



‌ئێستا