×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بازگەی نێوان كەركوك-هەولێر داخرا

2020-10-17
هێزێكی ئەمنیی عێراقی لە دەروازەی كەركوك
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
یەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لیوایەكی سەر بە سوپای عێراق هەستاوە بە داخستنی بازگەی نێوان كەركوك-هەولێر، هۆكارەكەشی بۆ ترس لە دروستبوونی ئاڵۆزی دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەیەك بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، "هەردوو بازگەی نێوان سلێمانی و هەولێر لەگەڵ كەركوك داخران بەڵام پاش نزیكەی كاتژمێرێك بازگەكەی نێوان سلێمانی و كەركوك كرایەوە و لە ئێستادا بازگەی نێوان هەولێر و كەركوك داخراوە".

لەبارەی هۆكاری داخستنی بازگەكان ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، "ترس هەیە ئەو تەشەنوجەی بەهۆی ڕوداوەكەی بەغدادەوە دروست بووە پەل بۆ ئاڵۆزی لە كەركوك بكێشێت بۆیە لیوایەكی سەربە سوپای عێراق هەستاوە بە داخستنی بازگەكان".

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، "دەنگۆی ئەوە هەبووە كە لە كەركوك چەند كەسێك هەڵدەستن بە سوتاندنی ئاڵای عێراق، بۆیە لەنێو گەڕەكی شۆریجەی ئەو شارە هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوكراونەتەوە".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، دەیان هاوڵاتیی عێراقی هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پارتی لە بەغداد، پاش ئەوەی ئاگریان لە بارەگاكە بەردا سوكایەتییان بە ئاڵای كوردستان كردوو سوتاندیان.



‌ئێستا