×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هەولێر.. لە ڕوداوێكی دەگمەندا ژنێك گیانی لەدەستدا

2020-10-17
ئۆتۆمبێلێكی كرێی نێو پاركەكان
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - هەولێر
ئێستا
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی شەحنی كرێ لەنێو پاركی سامی عەبدولڕەحمان بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێك، منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بە کرێی دەیگرن بۆ گەڕان لەناو پارکەكە، خۆی کێشا بە ژنێكدا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئەو کەسەی شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەی كردووە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بووە".



‌ئێستا