×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

كازمی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەی بەغداد پێكهێنا

2020-10-17
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی
فۆتۆ: نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی كازمی
ئێستا - عێراق
ئێستا
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەبارەی ڕوداوی هێرشكردنەسەر بارەگای پارتی ئەنجامدا، لیژنەیەكیش بۆ لێكۆڵینەوە لەو ڕوداوە پێكهێندرا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاندووە، "لەبارەی ڕوداوەكانی ئەمڕۆی بەغداد و پەلاماردان و سوتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەنجومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە".

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی كازمی ئەوەشی ئاشكراكردووە، "پرسی ڕوداوی هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد تاووتوێكراوە، سەركۆنەی ئەو ڕوداوە كراوە".

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاردراوە دۆسییە بۆ ئەو ڕوداوە بكرێتەوە بە سەرۆكایەتیی ڕاوێژكاری ئەمنیی نیشتمانیی عێراق لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بكرێت لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنی بارەگاكە و ناوچەكە، هەروەها دەستگیركردنی ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە ڕوداوەكە كە "15 كەسی دەرچوو لە یاسا دەستگیركراون".

جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە، كە ئە جۆرە لە دەستدرێژییانە لەسەر ناوبانگی دەوڵەتەكە دەكەوێت، بۆیە حكومەت هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر دژ بەو كەسانەی بیانەوێت زیان بە ناوبانگی دەوڵەت بگەیەنن.



‌ئێستا