١٠ ڕێگا بۆ بەرزکردنەوەی زیندەپاڵ (میتابۆڵیزم)

29/06/2020
وەرزش گرنگترین رێگای بەرزکردنەوەی میتابۆڵیزمە
فۆتۆ: گووگڵ
دێسکی تەندروستی - ئێستا
ئێستا
بەزکردنەوەی زیندەپاڵ (میتابۆلیزم) کاری بنچینەییە لە دابەزاندنی کێشدا، چنکە تاوەکوو زیندەپاڵ بەرز بێت، زیاتر وزەی زیاتر دەسووتێنرێ و کەمتر چەوریی زیادە لە شانەکنی لەشدا کۆدەبێتەوە.



بەڵام مێتابۆلێزم و خێرایی سوتاندنی کالۆری لە لەشدا پشت بە چەند هۆکارێک دەبەستێت، کە هەندێکیان کۆنترۆڵدەکرێن و هەندێکیان کۆنترۆڵ ناکرێن.

دەشێت پیاوان زیاتر کالۆری بسوتێنن وەک لە ئافرەتان تەنانەت لەکاتی پشودانیشدا.لە زۆربەی خەڵکدا میتابۆلیزم لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی کەم دەبێتەوە، يهەروەک لایەنی بۆماوەیی هەندێک کەس وەهایە میتابۆڵیزمیان بەرزە. ٔبێگومان ئێمە ناتوانین کۆنترۆڵی تەمەن و ڕەگەز و جینەکانمان بکەین، بەڵام ڕێگای دیکە هەن بۆ گەشەپێدان بە میتابۆلیزم، لێرەش ١٠ لەو ڕێگایانە باس ئەکەین :
١.دروستکردنی ماسولکە، وەکوو وەرزشەکان لەشجوانی
٢.زیادکردنی وەرزش و چالاکیی جەستەیی
٣.ئاو خواردنەوەی زیاتر
٤.بەکارهێنای خواردنەوە وزەبەخشەکان: ئەمەیان گوابجاو نییە بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵ، بەرزەپەستانی خوێن، گرفتی دڵەراوکێ و خەوزرانیان هەیە، هەروەها بۆ کەسانی نەوجەوان و تازەپێگەیشتوو مندالانیش گونجاو نییە
٥.خواردنی نێوان ژەمەکان: سووکەژەمی تەندروست و سرووشتی و کەم کالۆری
٦.خواردنی خواردنە توونەکان
٧.خواردنەوەی قاوەی تاڵ
٨.زیادکرردنی ڕێژەی پڕۆتین لە ژەمەکاندا
٩.دورکەوتنەوە لە ڕێجیمە قورسەکان
١٠.خواردنەوەی چای سەوز