دژەتەنی ئەلپاکا ئومێدێکی نوێی زانایانە بۆ ڕێگری لە شەپۆلی کۆرۆنا

29/06/2020
ئاژەڵی ئەلپاکا
فۆتۆ: گووگڵ
دێسکی تەندروستی - ئێستا
ئێستا
توێژەرانی سویدی و ئەفریقی دەڵین ئەو دژەتەنە بچووکانەی لە ئاژەڵی ئەلپاکا هەن، دەکرێ ببنە چارەسەرێکی کارا بۆ شەۆپلی دووەمی کۆرۆنا و ڕەنگە وابکات پێویست بە لۆکداون نەبێتەوە.



بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەیلی مەیڵ، توێژەرانی سوید و باشووری ئەفریقا سوودیان لە چەند تەنێکی نانۆیی وەرگرتووە کە لە ئاژەڵی ئەلپاکادا هەن و دەتوانرێ لە مرۆڤدا بەکاربهێنرێن بۆ ڕێگری لە تووشبوون و چارەسەری کۆرۆنا. ئەوان دەڵێن بەهۆی ئەم تەنۆلکانەوە، ئەو ئاژەڵە تووشی کۆرۆنا نابێت!

کۆپیکردنەوە و زیادکردنی ئەم تەنۆلکانە ئاسانە و دەتوانرێ بە فراوانی بەرهەمبهێنرێن و توێژەرەکان هیوادارن بۆ ڕێگریی لە تووشبوونی خەڵکی بەکاربهێنرێن.