كۆرۆنا لە هەرێم.. زیاتر لە 700 توشبووی نوێ تۆماركران

17/10/2020
تائێستا 60906 كەس لە هەرێم تۆماركراون
فۆتۆ: ئێستا
ئێستا
ئێستا
لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە هەرێمی كوردستان 723 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراون، هەروەها 391 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، "لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 723 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراون، زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆک بوون كە 365 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 23 كەسن".

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، (3 كەس لە هەولێر، 9 كەس لە سلێمانی، 8 كەس لە پارێزگای دهۆك و 2 پارێزگای هەلەبجەش و لە ڕاپەرین-یش یەک كەس).

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 391 كەس.

تائێستا 60 هەزار و 906 كەس لە هەرێمی كوردستان وەك توشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیە 37 هەزار و 119 كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 129 كەسیش مردون.