زیاتر لە 900کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

16/10/2020
تیمەکان تەندروستی هەرێم پشکنین بۆ هاوڵاتییەک دەکەن
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا



لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە هەرێمی كوردستان 932 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆمار كراون، هەروەها 18 كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ هەینی 16 ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، "لەو ماوەیەدا 932 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆمار كراون، زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆک بوون كە 398 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 20 كەسن".

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، 5 توشبوو لە هەولێر، 7 كەس لە سلێمانی، 3 كەس لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەلەبجەش یەک كەس".

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 452 كەس.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 2 هەزار و 106 كەس، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 55 كەس گیانیان لەدەستداوە.