ئۆكسفۆرد: ئامێرێكمان داهێناوە كەمتر لە پێنج خولەك پكشنینی كۆرۆنا دەردەخات

15/10/2020
ئامێرێكی پشكنینی كۆرۆنا بەدەست زانایەكەوە
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
زانایانی ئۆكسفۆرد ڕایانگەیاند، ئامێرێكی پشكنینی كۆرۆنایان داهێناوە وادەكات دەرئەنجامی تێستی كۆرۆنا بە كەمتر لە پێنج خولەك دەرچێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆیتەرز، زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئاشكرایانكردووە، توانیویانە ئامێرێكی پكشنینی كۆرۆنا دابهێنن كە وا دەكات كەمتر لە پێنج خولەك دەرئەنجامی پشكنینەكە دەربخات.

زانكۆ بەریتانییەكە هیوای خواستووە، كە ئەو ئامێرەی دایانهێناوە لە سەرەتای ساڵی 2021 دەست بكەن بە بەرهەمهێنانی و لە شەش مانگی پاش ئەوەش بەردەست بێت.

ئاكیلیس كاپانیدس، زانا لە زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕایگەیاندووە، "پشكنینی ئەو ئامێرە بۆ كۆرۆنا سادە و خێرایە یە تێچوویەكی گونجاو".