730 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

21/09/2020
زیاتر لە 450 كەس چاكبوونەتەوە
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەولێر
ئێستا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 730 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و لەو ماوەیەشدا 17 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5023 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 730 توشبووی نوێ تۆماركراون كە بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (دهۆك 346، هەولێر 226، سلێمانی 92، هەڵەبجە 39 و گەرمیان 27).

هەر لەو ماوەیەدا 457 كەس چاكبوونەتەوە.

دەربارەی گیان لەدەستدانیش بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 17 حاڵەتی مردن لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 41732 كەس كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرە بە 15739 و كەمترینیشیان لە پارێزگای هەڵەبجەیە بە 1421 توشبوو، هەروەك ژمارەی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەكە گەیشتووەتە 1536 كەس.