هەرێم.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا

15/09/2020
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی هەرۆێمی كوردستان ڕاگەیاندراوی ژمارە (202)ی تایبەت بە دۆخی هەرێم لە ڕووی پەتای كۆرۆناوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، پشکنینەكانی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19ژمارەیان (5443) پشکنین بوون كە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوون: 1574 پشكنین لە هەولێر، 728 لە سلێمانی، 162 لە گەرمیان، 2939 پشكنین لە دهۆك و 40 پشكنینیش لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراون.

وەزارەتی تەندروستی ژمارەی ئەوانەی بڵاوكردەوە كە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و سەرجەمیان ژمارەیان 597 تووشبوون كە 164 تووشبوویان لە هەولێر، 110 لە سلێمانی، 25 لە گەرمیان، 265 دهۆك و 33 هەڵەبجە لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ژمارەی ئەو كەسانەش ئاشكراكراوە كە لە پەتای كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 281 كەس بوون. ئەوانیش 198ـیان لە هەولێر و 27 لە سلێمانی و 29 لە گەرمیان و 27 تووشبووش لە هەڵەبجە چاكبوونەتەوە.

هاوكات لە ماوەی 24 كاتژمێردا 27 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كورستاندا گیانیان لەدەستداون كە پێنج كەسیان لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، سێ لە گەرمیان، 12 لە دهۆك و دوو تووشبووش لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداون.