ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد بەمزوانە لە عێراق بەردەست دەبێت

14/09/2020
خۆبەخشێک ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد تاقیدەکاتەوە
فۆتۆ: google
ئێستا- عێراق
ئێستا
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کە زانکۆی ئۆکسفۆرد توێژینەوەی تێدا دەکات بەو نزیکانە بەردەست دەبێت و ڕەوانەی عێراقیش دەکرێت.

ستیڤن هه‌یكی باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق ،دووپاتیكرده‌وه‌ ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق به‌مزوانه‌ دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌".

هه‌یكی له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاندوه‌، وڵاته‌كه‌ى لە بواری ڤاکسینی کۆرۆنا دا زۆر پێشكه‌وتوه‌، بە تایبەتی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، گه‌شبینه‌ بەوەی ڤاکسینی دژ بەو ڤایرۆسه‌ نەک ته‌نها له‌ به‌ریتانیا به‌ڵكو له‌ عێراقیش به‌مزوانه‌ دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی بریتانیا و عێراقدا هه‌یه‌.

زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی توێژینەوە لە ڤاکسینەکەیدا کە کۆمپانیای سویدی - بەریتانی ئاسترازێنیکا، کاری لەسەر دەکات دوای چەند ڕۆژێک ڕاگرتنی کارەکانی دەستپێکردوەتەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا کۆمپانیای سویدی - بەریتانی ئاسترازێنیکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، نەخۆشکەوتنی ئەو خۆبەخشەی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە پەیوەندی راستەوخۆی بە ڤاکسینەکەوە نییە هەرچەندە لێکۆڵینەوە لە نەخۆشکەوتنی خۆبەخشەکە بەردەوامە بۆیە دوای وەستانی چەند ڕۆژێک لە توێژینەوە لە ڤاکسینەکەدا بەردەوامی پێدەدرێت.