لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی تەنیا حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

01/08/2020
تیمە پزیشکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستان
فۆتۆ: فەیسبووک
دێسکی تەندروستی - ئێستا
ئێستا
لە سلێمانی لە 24 کاتژمێردا سێ نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی خەوێنراون و کۆی ئەو نەخۆشانەی ئیستا لە نەخۆشخانەن 101 کەسن.

بەپێی دوا ئاماری نەخۆشانی کۆرۆنا لە سلێمانی، کە بەرواری یەکی ئابی لەسەرە و کۆپییەکی بۆ (تۆڕی میدیایی ئێستا) نێردراوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەر چوار نەخۆشخانەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی، سێ نەخۆشی نوێ خەوێنراون و هەشت نەخۆش نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

بەپێی هەمان ئامار، وردەکاریی ئامارەکان بەمجۆرەن:

1- نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی لە سەرچنار: ئەمڕۆ هیچ نەخۆشێكی نوێ نەخەوێنراوە و و هیچ نەخۆشێک لە نەخۆشخانە دەرنەچووە و کۆی نەخۆشە خەوێنراوەکان پێنج کەسن، هەموو نەخۆشەکان لەسەر ئۆکسجینن، بەڵام هیچیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددا نین، هیچ نەخۆشێکیش نەمردووە.
2- نەخۆشخانەی شەهید هێمن (جمهوری): ئەمڕۆ هیچ نەخۆشێكی نوێ نەخەوێنراوە و هەشت نەخۆش لە نەخۆشخانە دەرچوون، کۆی نەخۆشەکان 42 نەخۆشن، هەموو نەخۆشەکان لەسەر ئۆکسجینن، بەڵام هیچیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددا نین.
3- نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ: نەخۆشێک خەوێنراوە، هیچ نەخۆشێک نەمردووە، ئێستا 26 نەخۆشی لێن، 16یان لەسەر ئۆکسجینن، 15 لە بەشی چاودێریی چڕن، نۆ نەخۆشیش بە سیپاپ ئۆکسجین وەردەگرن.
4- نەخۆشخانەی ئاسا: دوو نەخۆشی نوێ خەوێنراون، ژمارەی نەخۆشەکان کە ئێستا خەوێنراون 28 کەسن، 24 یان لەسەر ئۆکسجینن، نۆ کەس لە بەشی چاودێریی چڕن، هیچکامیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان، چوار کەس بە سیپاپ ئۆکسجین وەردەگرن و نەخۆشێک گیانی لەدەستداوە.

لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووەوە نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و دواتر بە وڵاتانی دیکەشدا بڵاوبووەوە و لە 11ی ئازاری ئەمساڵدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی وەکو پەتایەکی جیهانی ناساندی، لە مانگی شوباتەوە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە عێراق و سەرەتای مانگی ئازاریش گەیشتە هەرێمی کوردستان.