د. فاوچی: متمانەم هەیە ساڵی داهاتوو خەڵکی ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن

01/08/2020
ئەنتۆنی فاوچی
فۆتۆ: AFP
ئێستا - AFP
ئێستا
بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستەوەری و گواستراوەکان لە ئەمریکا، ئەنتۆنی فاوچی، دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە متمانەی هەیە سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ خەڵکی ئەمریکا دابینبکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئەنتۆنی فاوچی بە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکای وتووە کە متمانەی بەوە هەیە سەرەتای ساڵی داهاتوو خەڵکی ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ بکرێ و لە ئێستاوە 250 هەزر کەس ئامادەن بە خۆبەخش بەشداری لە تاقیکردنەوەی فراوانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەشداریبکەن.

کۆشکی سپی فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارە تەندروستییەکان و وەزارەتی بەرگری کردوە ئامادەسازی بکەن بۆ دەستخستنی 300 ملیۆن ژەمی ڤاکسین لث حەڵەتی پەسەندکرانی ڤاکسینی کۆرۆنا.

ئێستا چەندین ڤاکسین لە پێشبڕکێدان بۆ بڕینی قۆناغەکانی توێژینەوە، هەرکامیان قۆناغەکان ببڕێت و لە کۆتاییدا دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بڕیاربدات کە هەم کارایە و هەم سەلامەتە، دەتوانێت بەرهەمەی بفرۆشێت بە دەوڵەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی.