د. دیار ئیبراهیم: پشکنینی کۆرۆنا خواستی هێڵەکانی فڕۆکەوانییە نەک فڕۆکەخانەکان

31/07/2020
د. دیار ئیبراهیم
فۆتۆ: ئەکاونتی تایبەتیی د. دیار ئیبراهیم
دێسکی تەندروستی - ئێستا
ئێستا
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت داواکردنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات، خواستی بەشێک لە هێڵەکانی فڕۆکەوانییە و پەیوەندی بە فڕۆکەخانە و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

لە لێدوانێكدا بۆ (دیسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی ئێستا)، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. دیار ئیبراهیم، دەڵێت "ئێستا تــەنــهــا وڵاتانی ئـیمارات و لوبنان داوای پــشــکـنـیـن دەکــــەن و پـێـشـمـەرجی گەشتە، بەڵام بۆ داهاتوو بەپێی هـێـڵـی فڕۆکەوانییەکـە بــڕیــاردەدرێت کــــــــە پێویستە هەبێت یان نا".

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ڕۆژی هەینی 31ی تەمموز، ئاگاداری گەشتیارانی کردەوە کە یەکی ئاب گەشتەکانی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکەیانەوە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام پێویستە گەشتیار پێش 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکەی پشکنی کۆرۆنا بە ئامێری "PCR" بکات.