كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كازمی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كرد و لە وتەیەكدا بۆ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكان داوایكرد، بۆ پاراستنی كۆگاكانی كۆمسیۆن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان هەوڵەكانیان چڕتربكەنەوە.

كازمی باسی لەوەشكردووە، پلانی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا سەركەوتوو بوون بۆیە ئەم ئەركەش پێویستە بەسەركەوتوویی جێبەجێبكرێت.

هەروەها ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە بە بێلایه‌نی و به‌ گیانێكی باڵای نیشتمانییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سەرجەم دەنگدەراندا كرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە میدیا عێراقییەكانەوە باسلەوەدەكرێت، دەنگی نزیكەی دوو ملیۆن دەنگدەر دیارنین و تائێستاش كۆمسیۆن هۆكارەكەی ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پێشتر

كۆژانی ژنانی میدیاكار دەكرێت بە كورتە فیلم

بابەتی دواتر

باڵۆندۆر لەنێوان پێنج یاریزان دەرناچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پشتگیریی زیاتری جوتیاران دەكات

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە…
Total
0
Share