حكومەتی عێراق: زانیاریمان دەستكەوتووە سەبارەت بە بكوژانی هاشمی

“زانیارییەكان ئاشكرا ناكەین”

ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، زانیارییان دەستكەوتووە سەبارەت بە تۆمەتبارانی كوشتنی هیشام هاشمی.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم، ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕایگەیاند، “زانیارییمان لەبارەی تۆمەتبارانی تیرۆركردنی شارەزای ئەمنی، كۆچكردوو هیشام هاشمی-یەوە دەستكەوتووە.”
وتەبێژەكەی كازمی وتیشی، “زانیارییەكان ئاشكرا ناكەین بۆ ئەوەی تاوانكارەكان هەڵنەیەن.”
هیشام هاشمی، توێژەر و شارەزای ئاسایش و گرووپە چەکدارەکان بوو، لە درەنگانی شەوی 6ی تەمووزی ڕابردوودا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد تەقەی لێكرا و کوژرا.
21ی ئەم مانگە، چالاكوان و ڕۆژنامەنووس و هاوڕێیانی هاشمی و كەسوكارەكەی، ڕەخنەیان لە حكومەت گرت بەوەی 100 ڕۆژ بەسەر كوشتنی هیشام هاشمی دا تێپەڕبووە، بەڵام هێشتا كەس بە تۆمەتی كوشتنی دەستگیرنەكراوە.

 

بابەتی پێشتر

ماکرۆن بە زمانی عەرەبی تویتی کرد

بابەتی دواتر

كەركوك.. ‘داعش گۆڕانکاری دەکات و چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێتە پارێزگاكە‘

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەگاتە تاران

بڕیارە محەمەد شیاع سودانی دەست بە گەشتێک بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بکات ولە سەرەتاشدا دەگاتە تاران. محەمەد…
Total
0
Share