نەینەوا.. 25 تیرۆریست دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانیان 25 تیرۆریستیان لە نەینەوا دەستگیركردووە.

ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هەینی و ڕۆژانی پێشتر مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، 25 تیرۆریستیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەو تیرۆریستانە سەر بە ڕێكخراوی داعشن و چەكداری بەناو ویلایەتەكانی نەینەوا و دیجلە و جەزیرە و سەڵاحەدینن”.

جەختیشیكردووەتەوە كە دەستگیركراوەكان لە لێكۆڵینەوەدا “دانیان بە چەندین تاواندا ناوە، لەوانە تاوان دەرهەق بە هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان و ئەنجامدانی تەقینەوە”.

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، “دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە بە بڕیاری دادوەر بووە و سەرجەمیان ڕادەستی دادگا دەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەری كۆمپانیا كۆرییەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەرە كۆرییەكە لە عێراق ئاشكرایكردووە، ئەوەی ڕوونبووەتەوە تا ئێستا ئەوەیە “ڕوداوێكی خۆكوژییە”.…
Total
0
Share