پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی و هەولێر تۆماردەكرێت و بەرزترینیش لە كەركوك.

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەزانیی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ پێنجشەممە و سبه‌ینێ هەینی لە ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی باشووری كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن و کەشوهەوا فێنکتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆش لە پارێزگای كەركوك تۆماردەكرێت كە 37 پلە دەبێت، نزمترینیش لەهەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانییە كە 33 پلە دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەینێ هەینی، كەشناسیی هەرێم پێشبینیكردووە، پلەكانی گەرما یەك پلە داببەزێت و ببێتە 32 و 33 پلە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share