هەپەگە شێوازێكی یارمەتیدانی توركیا لەلایەن پارتییەوە ئاشكرادەكات

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە باس لە هاوكاریی نێوان پارتی دیموكرات و سوپای توركیا دەكات و باس لەوە دەكات کە بە چاودێریی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەیدانێکی گەریلا سێجار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و باس لە “هاوکاریی هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر گەریلا” دەكات.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “ڕۆژی 26ی ئەم مانگە، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی سیخوڕیی هێزەکانی پەدەکە بەسەر مەیدانی سنینی هەرێمی خواکارک-دا سووڕایەوە، ئەو مەیدانە دواتر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە سێجار بۆردومانکرا”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە، “ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتریش چەکدارانی پەدەکە، لە گەمارۆدانی مەیدانەکانی گەریلا، هاوکاریی سوپای داگیرکەری تورکیان کردووە و لە هەندێک شوێنێش ڕێگەیان بۆ داگیرکاریی ئەو هێزانە پاککردووەتەوە، هەروەها چەند جاریش بەشێوەی ڕاستەوخۆ هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی گەریلا و چەندین گەریلایان شەهید کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی وشكەساڵی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان لەمساڵدا دەدرێت

بەرێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی وشكەساڵی و مەترسییەكانی لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان دەدات و جەختدەكاتەوە…
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دەبێت لە ساڵی نوێدا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەکرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختکراوەتەوە، نابێت لە ساڵی نوێدا کێشە…
Total
0
Share