بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی مووچە دزراوەکەی پۆلیسی دارستانی کفری خەرجدەکرێت

بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مووچە دزراوەکەی مانگی تەمموزی پۆلیسی دارستانی کفری خەرجدەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە ئیدارەی گەرمیانی وەرگرتووە، “قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی ئەو کارمەندانەی پۆلیسی دارستانی کفری، کە مووچەکەیان دزرا”.

لەسەر ئەو بڕیارە، عەمید شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، “بە سوپاسێکی زۆروە، قوباد تاڵەبانی بڕیاری داوە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکرێت و بەسەر ئەو کارمەندانەدا دابەشبکرێت، کە مووچەکەیان وەرنەگرتووە”.

وتیشی، “ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەرز دەنرخێنین، کە لەماوەی ڕابردوودا ھەوڵی تەواویداوە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە مووچەیەی کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی کفری”.

ڕۆژی 27ی مانگی تەمموز لە قەزای كەلار پارەی مووچەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری، كە بڕەكەی زیاتر لە 39ملیۆن دینار بوو، دزرا.

بابەتی پێشتر

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندێکی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی گەڕایەوە لوتکە و یونایتد بەرامبەر ڤێلاس شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share