هەولێر.. چوار كەس بە تۆمەتێكی كوشتن دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕووداوێكی كوشتن تۆمەتبار و سێ بەشداربووی تاوانەكە دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس دەرکەوت کەسێک بەناوی (ئالان ئەحمەد عەبدوڵڵا) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.

تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لەڕێگەی کامێرای چاودێری توانرا بکەری سەرەکیی تاوانەکە بەناوی (خ.ص.ح.) دەستگیربکرێت، پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.

ئاماژەشدەدات، سێ کەسی دیكەش بە ناوەکانی (د.خ.ص.) و (م.هـ.م.) و (هـ.ن.ع.) دەستگیرکران کە بەشداربوون لەو تاوانەدا.

بەپێی وتەی پۆلیسی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بڕیاردرا بە بەندکردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروستكردووە. وەزارەتی…
Total
0
Share