ئەمریكا.. بە كارێكی هونەری یادی قوربانییانی كۆرۆنا دەكرێتەوە

پەیامی ئەو كەسانەی یەكێك لە نزیكەكانیان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە نوسراوە

لە كارێكی سمبولیدا لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئاڵایەكی سپی بۆ یادكردنەوەی هەر هاوڵاتییەكی ئەمریكی دانرا كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.

لە كارە هونەرییەكەدا، كە لەلایەن سوزان برینان فۆرستبێرگ-ەوە ئەنجامدراوە، زیاتر لە 660 ئاڵا لەسەر ڕووبەڕی نزیكەی 81 هەزار مەتر چوارگۆشەدا لە نزیك پەیكەری ناسراوی واشنتن خرانەڕوو.

لە بەشێك لە ئاڵاكاندا پەیامی ئەو كەسانەی یەكێك لە نزیكەكانیان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە نوسراوە. یەكێكیان دەڵێت، “دیڤید بول ستۆكەر دیڤ، بۆ هەتایە خۆشمدەوێیت. زۆرت بیردەكەم. لەدایكبوونت پیرۆز”.

كارە هونەرییەكە لەكاتێكدایە ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ڕێنوێنی بەكارهێنانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 16 ساڵ زیاترە.

بەمدواییەش جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا وتی، كوتان بە ژەمی سێیەم بەمنزیكانە دەستپێدەكات.

بابەتی پێشتر

شانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەرزیە فەریقی تێپەڕدەبێت

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. لە هەشت مانگدا زیاتر لە 37 هەزار كەس كۆچیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share