سلێمانی.. پیاوێک دوای بریندارکردنی گیانیلەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلول، لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاوڵاتییەک کراوە و گیانیلەدەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تیمەکانی فریاکەوتن ڕۆیشتوونەتە شوێنی ڕووداوکە لە گەڕەکی چوارچرا، بەڵام ئەو کەسە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدابوو.”

ئاشکراشیکرد، پیاوە کوژراوەکە تەمەنی لەسەرووی 60 ساڵەوەیە و هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە، تەنها یەک مۆبایل لە گیرفانیدا بووە.

بەپێی قسەی چەند شایەتحاڵێک ڕووداوەکە لە نزیک فڕنێکی سەمون بووە لە گەڕەکی چوارچرا و ئێستا تیمەکانی بەڵگە و تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان…
Total
0
Share