کاروانی یەکەمی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای بۆ چاندنی گلێنەی چاو و نەخۆشی سنگ دەبرێنە ئێران

دوای کردنەوەی ڕێگای هاتوچۆ بۆ وڵاتی ئێران بڕیارە کاروانی یەکەمی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای لە هەڵەبجەوە بۆ چاندنی گلێنەی چاو و چارەسەری نەخۆشییەکانی سنگ ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە لەسەر ناردنی کاروانی یەکەمی بەرکەوتوان دەڵێت، “لیژنەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای بە چاودێری تەندروستیی هەڵەبجە دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە و بڕیارە 53 بەرکەوتە بۆ چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن.”

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجی ناردنی ئەو بەرکەوتوانەداوە و بودجەکەی لە بانکی هەڵەبجەیە.”

لیژنەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای ڕایگەیاندووە، ” كاروانی ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیای بەردەوامی دەبێت و  لە قۆناغی دووەمدا ئەو بەركەوتوانەی كە پێشوتر نێردراون و ئێستا پێویستە بگەرێنەوە، بە پێی ڕەچەتەی تایبەتی پزیشكی نوسراویان بۆ بەرزدەکرێتەوە و ڕەزامەندیان بۆ فەراهەم دەکرێت.”

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆسەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە وەستاوە و بەشێک لەو بەرکەوانەش پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكانی شاری سلێمانی بەردەوامن. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share