ڕاپەڕین.. کەسێک بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ساغکردنەوەی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ساغکردنەوەی لە پێشانگاکانی کڕێن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا دەستگیرکرد، کە لەلایەن دادگای هەولێرەوە داواکرابوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئاگادارکراونەتەوە لە هاتنی تۆمەتبارێک کە لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و لە بنکەی پۆلیسی بەستۆرە و بنکەی پۆلیسی ئازادی لە هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەیە، هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستیانکردووە بە بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە داواکراوە تۆمەتبارە بە دزینی ئۆتۆمبێل و ساغکردنەوەی لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ھ. م. ح)ە، لەدایکبووی 1994ە و پیشەی کاسبە، دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 460 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و بڕیاری ناردنی بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share