هەپەگە كوژرانی نۆ سەربازی توركیای لە خاكی هەرێمی كوردستاندا ڕاگەیاند

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی رابردوودا هێزەکانیان لە ناوچەکانی ئاڤاشین و چیای مەتین ڕووبەڕووی ژمارەیەک هێرشی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا نۆ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە هێزەکانیان لە دژی سەنگەرێكی سوپای تورکیا هێرشیان ئەنجامدا، كە شەش سەربازی تێدابووە، لە ئەنجامدا چوار سەربازیان كوژران.

باسی لەوەشكردووە، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە دەوروبەری گردی كوردینەش هێزەکانیان هێرشیانکردووەتە سەر یەکەیەکی سوپای تورکیا و پێنج سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لەو چالاكییانەدا لە ئاڤاشین و چیای مەتین، لانیکەم نۆ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە ئاڤاشین سوپای تورکیا چەند جارێك بۆردومانی سەنگەرەكانی گەریلای كردووە و یستویانە پێشڕەوی بكەن، بەڵام لە مەودایەكی كورتدا هێزەکانیان وەڵامیان داونەتەوە، بۆیە ناچاربوون پاشەكشە بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تاوەكو ئێستا توركیا بە فەرمی هیچ ئامارێكی كوژران و برینداربوونی سەربازانی لە شەڕی ئەو سێ ڕۆژە بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ سوپای تورکیا سێ ناحیەی پارێزگای دهۆکی بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی سعودیە: هەماهەنگی نێوان هەرێم و سعودیە بۆ ئێمە گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share