بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە زیندانێكی ئیندۆنیسیا 40 زیندانی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە زیندانێكی ئیندۆنیسیا 40 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشیەممە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەزیندانی هەرێمی “بانتن” لە ئیندۆنیسیا لانیكەم 40 كەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان كەسیش برینداربوون.

هاوكات وتەبێژی حكومەتی هەرێمەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازانرێت.

باسی لەوەشكردووە، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆنەخۆشخانە و تیمەكانی فریاگوزاریش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
Total
0
Share