سزاکانی ئەمریکا تۆڕەکانی هەواڵگریی ئێرانی دژی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە کردە ئامانج

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند سزایان بەسەر دەزگای هەواڵگریی ئێراندا سەپاندووە و بەهۆی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی دیکە کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕوونیکردووەتەوە، تۆڕە ئێرانیەکە بەشێکە لە هەڵمەتێکی فراوانی بێدەنگکردنی ڕەخنەگرانی حکومەتی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنە ئامانجی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لەدەرەوەی وڵاتەکە بەڵگەی توندوتیژی و پێشێلکاریی حکومەتی ئێرانی سنووری وڵاتەکەی تێپەڕاندووە، جەختیکردەوە واشنتن بەردەوام دەبێت لە لێپێچینەوەی حکومەتە خۆسەپێنەرەکان.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، عەلی ڕەزا فەرحانی بەرپرسی دیاری دەزگای هەواڵگریی ئێران یەکێکە لەوانەی چالاکوانان و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییان لە ئەمریکا بەریتانیا و کەنەدا کردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان..  باس لە كوژرانی سەدان چەكداری تاڵیبان دەكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: دەمەوێت لە پارتی ببەمەوە و لەگەڵ گۆڕانیش یەكبگرینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share