بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە دوو پێشمەرگە برینداربوون

بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکان، دوو پێشمەرگە لە ناحیەی شیلادزێ برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو پێشمەرگەیە لە ئەرکدا نەبوون، دوانیوەڕۆی دوێنێ چوونەتەسەر ڕووبارێک بەمەبەستی ڕاوەماسی، بەڵام تۆپێک لە نزیکیان کەوتووەتە خوارەوە و هەردووکیان برینداربوون.

تائێستا نازانرێت سوپای تورکیا بەمەبەست ئەو دوو پێشمەرگەیەی بۆردومانکردووە، یان بەشێوەیەکی ڕێکەوت گولـلە تۆپەکە لە نزیکیان کەوتووەتەوە خوارەوە؟

ئەو دوو پێشمەرگەیەی برینداربوون حاجی عەبدوڵڵا (تەمەن 55 ساڵ) و سابیر عەبدوڵڵا (تەمەن 45 ساڵ) بوون و برینەکانیان قورس نین.

ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک و یەکێکە لەو ناوچانەی لە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیادا زیانی بەركەوتووە.

ساڵانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بەبیانووی گەریلاکانی پەکەکە، چەندین هاوڵاتیی کورد دەکوژرێن و برینداردەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسە بەبێ دەنگی دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبەر لێڵبوونی سەرچاوەکان، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە…
زیاتر ببینە

وادەی ناردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی كارەبا دیاریكرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانەبكرێت و ئەندامێكی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەڵگەڤیدیۆی شکاندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵگە ڤیدیۆی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە. دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share