وەزیری دارایی: ‘كاغەزی سپی’ ڕەزامەندیی وڵاتانی پیشەسازی بەدەستهێناوە

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “وڵاتانی پیشەسازی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پێشوازی لە كاغەزی سپی دەكەن كە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانەوە خراوەتەڕوو.”

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، “عەلاوی دوای بەشداریكردنی لە گەشتەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ڕایگەیاندووە كە كاغە سپییەكەی حكومەتی عێراق، پشتیوانییەكی ڕەهای وڵاتانی پیشەسازی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بەدەستهێناوە.”
“كاغەزی سپی” كارنامەیەكی حكومەتی عێراقە، لە ماوەی ڕابردوودا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران ڕایگەیاند بە مەبەستی چاكسازیكردن لە بواری ئابوری دا، وەكخۆی دەڵێت، لەو ڕێگەیەوە گەشە بە ئابوری بدات و كار و بژێوی خاوەن داهاتە كەمەكان ببووژێتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی…
Total
0
Share