هەشت پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخران

قائیمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی ڕێنماییەکان و پیسکردنی ژینگە، ئەمڕۆ هەشت پاڵاوگەی نایاسایی داخران و ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “لەدرێژەی هەڵمەتی به‌دواداچوون بۆ پاڵاوگە نایاساییەکان، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگه‌ی پارێزگاکە، هەشت پاڵاوگەی دیکەی نایاسایی لەسەر ڕێگای ھەولێر – گوێر داخران.

بەوتەی قائیمقامیەت، “هۆکاری داخستنی پاڵاوگەکان نەبوونی ڕێنماییەکان و پیسکردنی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشە، کە دانیشتووانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو”.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “ئەم ھەڵمەتە بەردەوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەکیش بەدەر لە ڕێنماییەکان کاربکات دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share