لەسەر حوکمی لەسێدارەدانی کوردێک خەڵکی ڕۆژهەڵات نامەیەک بۆ ئیبراهیم رەئیسی دەنێرن

وێنە:تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

کەسوکاری ئەو زیندانییە سیاسییە و خەڵکی شاری کامیاران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر حوکمی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی نامەیەک بۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار دەنێرن.

حەیدەر قوربانی، بەندکراوێکی سیاسی کوردە و حوکمی لەسێدارەدانی هەیە، ماوەیەکە بەهۆی گواستنەوەیەوە ترس هەیە لە سێدارە بدرێت.

سۆزان قوربانی، خێزانی حەیدەر قوربانی لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند، “داوا لە هەموو ئێران و خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەم هەوڵبدەن مێردە بێ تاوانەکەم لە سێدارە نەدرێت.”

سۆزان قوربانی ئاماژە بەوەدەکات، کە مێردەکەیان ئەشکەنجەداوە و لەژێر ئەشکجەشدا کۆمەڵێک ڤیدیۆیان پێ تۆمارکردووە.

پارێزەری دۆسییەکەی حەیدەر قوربانی ئاماژە بە نەبوونی بەڵگەی پێویست دەکات بۆ لەسێدارەدانی قوربانی و پێی وایە دادگای شۆرشی سنە بێ بوونی بەڵگە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکردووە.

خەڵکی شاری کامیاران لە نامەیەکدا کە واژووشیان کردووە، داوادەکەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە سودوەرگرتن لەو دەسەڵاتەی هەیەتی ڕێگربێت لە کرداریکردنی حوکمی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی.

حەیدەر قوربانی پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پێشمەرگەکانی دیموکرات لە کامیاران لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا دەستگیرکرا، دواتر وەک کەسوکارەکەی و پارێزەرەکەی دەڵێن لەژێر ئەشکەنجەدا دانی بەوەداناوە کە ئەو بە ئۆتۆمبیلەکەی پێشمەرگەکانی گواستووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری ناحیەیەک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

لە عێراق ئامێری دەنگدان و کارتی بایۆمەتری بۆ ساختەکاری ئامادەکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش و  دروستبوونی  ئاستەنگی  لەسەر رێگای  دەربەندیخان  وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای  دەربەندیخان-سلێمانی  داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share