وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران بڕیارێكی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی جوگرافی ‌بێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتەكە، كه‌ واژووی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌، “وه‌رگرتنی خوێندكاران له ‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی جوگرافی ده‌بێت”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ره‌كانی (نمره‌، تیروپشك و چاوپێكه‌وتن.. هتد) نابنه‌ بنه‌مای وه‌رگرتن، كاتێك به‌پێی ڕیزبه‌ندیی خۆتۆماركردن توانای وه‌رگرتنی قوتابخانه‌یه‌ك ته‌واو ده‌بێت، خوێندكارانی زیاد، له‌ نزیكترین قوتابخانه‌ی دیكه‌ مافی خۆتۆماركردنیان ده‌بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە 14ی ئه‌یلول خوێندنی ساڵی نوێ ده‌ستپێبكات.

بابەتی پێشتر

نیشانە ترسناکەکانی ناڕێکیی هۆرمۆنی سیرۆتۆنینی بەرپرس لە دۆخی دەروونی

بابەتی دواتر

زیاتر لە پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەكارهێندراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share