لەنزیك فڕۆكەخانەی كابول شەڕ ڕوویدا

كەمێك لەمەوبەر لە نزیک فڕۆکەخانەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان، شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئەفغانستان و گروپە چەکدارەکان ڕوویدا.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەفغانستان، شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و گروپە چەكدارەكان ڕوویداوە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەكان کوژراوە و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون.

هاوكات سوپای ئەڵمانیا لە کابول ڕایگەیاندووە، لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەشدارییان لەو پێکدادانەدا کردووە، بەڵام هێچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانی ئەوان نەکەوتووە.

دوای كۆنترۆڵكردنی كابول لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە بەهەزاران كەس لە فرۆكەخانەكە ماونەتەوە و دەیانەوێت وڵاتەكەیان جێبهێڵن.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان فەرمانیکرد بە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی "پێنج شێر"

بابەتی دواتر

ئیدارەی ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا مامۆستایەك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share