عێراق لەبارەی شێوازی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، خوێندن لەناو زانكۆ و پەیمانگەكان دەستپێدەكاتەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، نەبیل كازم وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ڕایگەیاند، دەوامی ئەمساڵی زانكۆ و پەیمانگەكان لەناو زانكۆ و پەیمانگە دەبێت و شێوازەكانی دیكەی وەكو ئۆنڵاین پەیڕەو ناكەین”.

داواشی لە مامۆستایان و خوێندكاران كرد، كە خۆیان ڤاكسین بكەن.

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق جەختی لەوەشكردەوە، بنكەی خۆڤاكسینكردن لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەنەوە.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان بەشێوەی ئۆن لاین بەڕێوەدەچوو، دوای ئەو ماوەیەش وەزارەتەكە دەیەوێت جارێكی دیكە خوێندن لەناو زانكۆ و پەیمانگەكان دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

 ناسا کاتی بەرکەوتنی هەسارۆچکەیەک بە زەوی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

بەستنەوەی كارەبای عێراق بە سعودیەوە لە قۆناغی پێشكەوتوودایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share