ئاسایشی ڕاپەڕین: شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر نزیکەی شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا و شەش تۆمەتباریشی لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، توانیویانە شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە قەڵادزێ دەستگیربکەن و دۆسیەکانیان یەکلاییکراونەتەوە و بەبڕیاری دادوەر سزادراون.

ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر سێ کیلۆگرام و 875 گرام ماددەی هۆشبەریشدا گرتووە، کە لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیش، هیرۆین و تلیاک بوون، ماددەکان لە کورەی تایبەتدا سوتێنران و لەناوبران.

بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، 3.775 کیلۆگرام کریستاڵ، دوو کیلۆگرام حەشیش، 100 گرام هێرۆین و سێ سەنت تلیاک بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو
بە بەڵگە وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەمەوە ‏لەبارەی گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمان، وەڵامی وەزیری پەروەردە دەداتەوە كە وتبووی “ناوی پەروەردەی ئیسلامی نەگۆڕاوە و…
Total
0
Share